
خزمەتگوزارییەکانمان

خزمەتگوزارییەکانمان
ئێمە ژینگەیەکی زانستی و هونەریمان ڕەخساندووە تا توێژەران و داهێنەران بتوانن لە ڕێگەی بەشەکانی ئنستیتیوتەوە پڕۆژەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن؛ خزمەتگوزارییەکانی ئێمە هەوڵێکە بۆ گۆڕینی بیرۆکەکانتان بۆ بەرهەمێکی شایستە.
خزمەتگوزارییەکانمان ببینە

ستۆدیۆ

لێکۆڵینەوە و چاپ

چاپخانە

فرۆش

کتێبخانە

ئەرشیڤی دەنگ و ڕەنگ

پڕۆژەی هاوبەش
هۆڵی ئنستیتیوت
ئەم هۆڵە بۆ ٣٠٠ کەس ئامادەکراوە، سیستەمی ئەندازیاریی دەنگ و ڕووناکی تێدا جێگیر کراوە، تا باشترین دەنگ و دیمەن بە ئامادەبووان بگەیەنێت. هۆڵەکە بە شێوازێک ڕێکخراوە کە گونجاو بێت بۆ نمایشی فیلم، کۆنسێرت، شانۆگەری و بۆنەکانی تر، هەروەها لە ڕێگەی ژووری کۆنترۆڵی تایبەتەوە، دەتوانرێت کارە هونەرییەکان بە شێوەیەکی پیشەییانە تۆمار بکرێن.
ستۆدیۆ
ئامێرەکانی دوو ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ بە بەرزترین کوالێتیی دیجیتاڵ و ئەنەلۆگ، لەگەڵ چەندین جۆر مایکرۆفۆنی تایبەت بۆ بوارە جیاوازەکان ئامادەکراون. لێرە گرنگی بە وردەکارییە تەکنیکییەکان دراوە تا بەرزترین ئاست لە تۆمارکردنی مۆسیقا، دۆبلاژ و دەنگی فیلمدا بەدەستبهێنرێت.
لێکۆڵینەوە و چاپ
مەکۆیەکی زانستییە بۆ ساغکردنەوەی ئەو پڕۆژە و توێژینەوانە تەرخان کراوە کە خزمەت بە زمان، مێژوو و ناسنامەی کەلتووریی گەلەکەمان دەکەن. لێرەدا هەموو ئەو بابەتانەی پێشکەش دەکرێن، لەلایەن لیژنەیەکی کارامەوە وردبینییان بۆ دەکرێت، تا لە ڕووی ناوەرۆک و کوالیتییەوە لەگەڵ پێوەرە زانستییەکاندا بگونجێن.

چاپخانە
بەکارهێنانی کەرەستەی شیاو و چاپکردن لەڕێگەی ئامێری پێشکەوتوو، دڵنیایی مانەوەی بەرهەمەکان بۆ ماوەیەکی درێژ دەدات. لێرە چاپکردن تەنها قۆناغێک نییە، بەڵکو تەواوکاری بەشی لێکۆڵینەوەیە، دوای پێداچوونەوە، چاپێکی نموونە دەخرێتە بەردەست.
فرۆش
بەرهەمەکانمان لە هەردوو ناوەندی سلێمانی و دهۆک بەردەستن، هاوکات، کار بۆ پەرەپێدانی سیستمێکی پێشکەوتوو دەکرێت تا لە داهاتوودا، هەر لە ڕێی ماڵپەڕەکەمانەوە، داواکردن، کڕین و گەیاندن بە شێوازێکی خێرا و سەردەمیانە بکرێت.

کتێبخانە
کتێبخانەکەمان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە بوارەکانی مێژوو، فەرهەنگ و کەلەپووری گەلەکەمان. ژینگەی کتێبخانە بە شێوازێک ڕێکخراوە تا ببێتە شوێنێکی ئارام بۆ خوێندکاران و توێژەران. لێرە هەزاران سەرچاوەی دەگمەن بەردەستن.

ئەرشیڤی دەنگ و ڕەنگ
ئەرشیڤەکەمان گەنجینەیەکی دەنگ و ڕەنگی کوردییە، خوێندکاران و توێژەران دەتوانن بۆ سەرچاوە و زانیارییەکان، سوود لەم ئەرشیڤە دەوڵەمەندە وەربگرن بۆ هەر پڕۆژە و داهێنانێک کە خزمەت بە کەلتووری کورد بکات.
پڕۆژەی هاوبەش
ئێرە ناوەندێکە بۆ پەرەپێدانی ئەو پڕۆژانەی لە خەمی پاراستنی فەرهەنگی کوردیین. ئەوانەی ئەرشیڤ و بەڵگەنامەی دەگمەنیان لایە، دەتوانن لێرە کارەکانیان بکەنە بەرهەمێکی زانستی و هونەری بە کوالێتییەکی جیهانی.


بەخشین بۆ کەلەپوور
بەخشین
بەخشینی تۆ دەبێتە هێز بۆ نوژەنکردنەوەی کاسێت، دەستنووس و وێنە دێرینەکانی کورد.
ئێستا پاڵپشتی بکە
دەربارەی ئێمە
دەربارەی ئێمە
ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد — پاراستن، لێکۆڵینەوە و بڵاوکردنەوەی کەلەپووری کوردی.
زیاتر بزانە